زیانەکانی زۆر خواردنی گۆشتی سوور

بێگومان هەموو خواردنێک سوودی هەیە ئەگەر بە بڕی پێویست بخورێت و بەشێوەیەکی تەندروست ئامادەبکرێت، بەڵام بەردەوام خواردنی جۆرێک لە خواردن زیانی هەیە و پێویستە ئاگاداری تەواوی ژەمەکانت بیت لە رۆژەکانی هەفتەدا و دابەشیان بکەیت.

گۆشت، یەکێکە لەو خواردنانەی خواستێکی زۆری لەسەرە، لەرووی تەندروستیشەوە سوودی هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنی زیانت پێدەگەیەنێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی rotana زیانەکانی گۆشتی سور:

1-تووشبوونی ئێسک و جومگەکانت بە ئازار.

2-تەمبەڵی و ماندووبوونی زوو.

3-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

4-سەرئێشە.

5-هەڵوەرینی قژ.

6-دەرکەوتنی زیپکەی پێست و تێکدانی رەنگی.

7-ماندووکردنی دەروون و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ.

8-خاوکردنەوەی کرداری هەرس.

9-دابەزاندنی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان.

بێگومان مەرجنییە ئەم نیشانانە راستەوخۆ دەربکەون، وردە وردە کاردەکاتە سەر جەستەت بەتایبەت کاتێک تەمەنت بەرەو گەورەبوون دەڕوات، باشترە زووتر خۆت بپارێزیت، لایەنی کەم لە هەفتەیەکدا 1-2 جار زیاتر گۆشتی سور مەخۆ.

Back to top button