بزانه‌ خەوتن بە گۆرەویەوە تەندروستە؟ بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا ده‌كرێت

زانست ئەو دەنگۆیانە یەکلایدەکاتەوە دەربارەی خەوتن بە گۆرەویەوە دەکرێت، کە بەشێکی زۆری خەڵک بەڕێژەی 44% رقیان لە خەوتن دەبێتەوە بەگۆرەویەوە، بەڵام ڕێژەی 29% بە پێچەوانەوەن.

بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو پەیوەندیەی لەنێوان گۆرەوی  چالاکیەکانی ئەندامانی جەستە هەیە، یارمەتیدەرە بۆ رێککردنی پلەی گەرمی لەش لەکاتی خەودا، زیادکردنی هەڵقوڵانی خوێن بۆ پێیەکان، هەستکردن بە ئاسوودەیی.

زانست چی دەربارەی ئەم بابەتە دەڵێت؟
رێکخستنی پلەی گەرمی، گەورەترین هاندەرە بۆ لەپێکردنی گۆرەوی، لە کاتی هەستکردن بەسەرمایە لەشەودا ، چونکە ئەگەر سەرما یان گەرمات بێت، خەوەکەت دەپچڕێت و زوو بەخەبەردێیت، بەڵام گۆرەوەیەکە پلەی گەرمی لەش هاوسەنگ دەکات، بێگومان باشترین پلەی گەرمای لەش بۆ کەسی پێگەیشتوو لەنێوان 15-20 پلەی سەدیە.

مایک کیش دامەزرێنەری پێگەی “Beddr” تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە خەو دەڵێت “پلەی گەرمی لەش توشی لەرینەوە دەبێت لەشەودا، کە دەبێتە هۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی، هەربۆیە لەپێکردنی جوتێک گۆرەوی یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی پلەی گەرمی لەش دەدات”.

زیادبوونی هەڵقوڵانی خوێن
لەپێکردنی گۆرەوی لەشەودا یارمەتی  هەڵقوڵانی خوێن دەدات بۆ پێیەکان، کیش ئاماژەبەوەش دەکات کە لەپێکردنی گۆرەوی لە شەودا ، هۆکارێکە بۆ ناردنی پەیامێک لە جەستەوە بۆ ئەندامەکان تا ئاگاداریان بکاتەوە لەوەی ساتی خەوە.

Back to top button