چەند رێگایەکی جیاواز بۆ سپیکردنەوەی ددان

ددانی سپی و درەوشاوە، یەکێکە لەگرنگترین تایبەتمەندیەکانی جوانی ڕوخسار، لەمبارەیەوە پێگەی lamsatoki چەند ڕێنماییەک دەخاتەڕوو بۆ پاراستنی ددانەکانت و سپیکردنەوەی لەبری هەویری ددان:

1-خوێی دەریا
بەکارهێنانی خوێی دەریا بەشێوەیەکی راستەوخۆ زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت، بەڵام تێکەڵکردنی خوێی دەریا لەگەڵ ئاو تا ئاوێکی سوێر پێکبێت، پاشان شۆردنی فڵچەی ددانەکە بە تێکەڵەکە و خشاندنی لەددانەکان بەشێوەیەکی هێواش یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ناو دەم ڕزگاربوون لە بەکتریا ، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کانزاییەکانی تێدایە کە ددانەکان پتەو دەکات .

2-سۆدەی نان
یەکێکە لە دیارتیرین پێکهاتەکان لەپێکهاتنی هەویری دداندا بەکار دەهێنرێت، تیکەڵکردنی کەمێک سۆدە لەگەڵ ئاو پاشان بخرێتەسەر فڵچەی ددانەکە و لێخشاندنی لە هەموو ددانەکان یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ناو دەم وسپیکردنەوەی ددانەکان.

3-فڵچەی وشک
بەکار‌هێنانی فڵچەی ددانی وشک بۆ پاککردنەوەی لەخۆراکە بەجێماوەکان و لابردنی چینێک  كلسی سەرددان، بەڵام یارمەتی بۆنخۆشکردنی دام دەدات ،ئامۆژگاری دەکرێت بەشۆردنی دەم بەئاو بەشێوەیەکی سروشتی بۆپاککردنەوە.

4-زەیتی  سروشتی
بەکارهێنانی زەیتە سروشتیەکان، یەکێکە لەچارەسەرە باشەکان بۆ پاککردنەوەی ناو دەم  و نە‌هێشتنی بۆنی ناخۆش و پاراستنی ددان لە کلۆر بوون، هاوکات رزگارکردنی ناودەم لە بەکتریا زیان بەخشەکان و بۆ بەهێزکردنی ددان، بۆ نمونە بەکارهێنانی کەوچکێکی گەورە لە زەیتی گوێزی هندی بۆ ماوەی چەند خولەکێک وەردانی لە دەم، دواتر شتنی بە ئاو.

5-زەیتە بۆندارەکان
یەکێک لە زەیتە بۆندارەکان نەعنایە،  دەکرێت دڵۆپێک یان دووان لەزەیتی نەعنا لەسەر فڵچەی ددان دابنێیت، پاشان بە ددانەکانتدا بهێنیت، هۆکارە بۆ بۆنخۆشکردنی ناو دەم  ڕێگری کردن لە گەشەکردنی بەکتریا.

Back to top button