بروکلی ئێسك بەهێزدەکات و پێست دەگەشێنێتەوە

بەشێوەیەکی گشتی بروکلی یەکێکە لە خواردنە رووەکیە زۆر بەسوودەکان بۆ تەندروستی لەش، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی جۆراوجۆر و دژەئۆکسانە، کە خانەکانی جەستە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.

بروکلی رێژەی کالۆری کەمە و کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری هەیە، لەهەمانکاتدا ترشی فۆلیک و ڤیتامین ئەی و سی زۆرە، کە لەش لە ژەهراویبوون دەپارێزن و هاوسەنگی پەستانی خوێن رادەگرێت، بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و کالیسۆم.

لە لایەکی دیکەوە ئەم پێکهاتەیە کاریگەری لەسەر بەهێزبوونی ئێسک هەیە، چونکە رێژەی ڤیتامین کەی زۆرە، کە لە هەمانکاتدا کاریگەری لەسەر بەرگری لەش و بەهێزبوونی بینایی چاوەکان و پاراستنی دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی هەیە.

بەهۆی بوونی ماددەی دژەئۆکسان و ڤیتامین سی و ئی، یاریدەی گەشانەوەی پێست و لابردنی پەڵە و هێڵی چرچی هەیە، پێستیش لە زیانەکانی تیشکی خۆر واتە سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت.

Back to top button