ئەمڕۆ 15 ساڵ به‌سه‌ر کارەساتی 1 ـی شوباتدا تێده‌په‌رێت

ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونی دەیان سەرکردە و پێشمەرگەی گەلی کوردستانە، کە بە دەستی تیرۆریستان شەهید بوون.

رۆژی 1.2.2004 (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان) بوو ، تیرۆریستان دوو تەقینەوەی خۆکوژییان لە بارەگاکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەنجام دا، تەقینەوەکان کە دوو تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە هاوکات لە هەردوو بارەگادا ئەنجامیان دا، بوونە هۆی شەهیدبوونی 100 سەرکردە، پێشمەرگە و هاووڵاتی کوردستان و برینداربوونی دەیانی دیکە.

ئەو شەهیدانە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی قوربانی موسڵمانان لە هەردوو بارەگادا پێشوازییان لە هاووڵاتییان دەکرد و دوژمنانی گەلی کوردیش بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی ئایینیی ئەو جەژنە پیرۆزە، بە ناوی ئیسلامەتییەوە ئەو دوو هێرشە تیرۆریستییەیان ئەنجام دا.

به‌ گوته‌ی وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاش كه‌مێكی تر بۆ بەرز راگرتنی گیانی ئەو شەهیدانە، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر، کە خۆیشی یەکێک بوو لە شەهیدەکانی ئەو کارەساتە، مۆنیۆمێنتێک بۆ شەهیدانی یەکی شوبات دروست کراوە و تێیدا ناوی هەموو شەهیدەکان نووسراوە و هەموو ساڵێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە بۆنە و ڕێوڕسمی تایبەت بەڕیوە دەچێت.

 

 

Back to top button