میدیاكانی ئه‌مریكا : دۆناڵد تره‌مپ له‌ بڕيارى كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووريا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌..

ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌ سووریا ناكشێته‌وه‌ تاوه‌كو به‌ ته‌واوی پاك نه‌كرێته‌وه‌ له‌ داعش و هیچ بۆشاییه‌ك به‌جێناهێڵین بۆ تیرۆریستان، گوتیشیان واشنتن هیچ كاتێك دیاری ناكات بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو خاكی سووریا كه‌ نزیكه‌ی 2000 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن.

كه‌ناڵى (NBC)ى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ له‌ ئارادايه‌، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ، پلانى كشانه‌وه‌ى هێزى وڵاته‌كه‌ى له‌ سووريا بگۆڕێت، كه‌ناڵه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌يه‌، كه‌ تره‌مپ بڕيار بدات به‌شێكى هێزه‌كانى له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى “ته‌نف” كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى يه‌كتربڕى سووريا، عێراق و ئه‌رده‌ن بمێننه‌وه‌.

ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌ر ته‌واوى سوپاى ئه‌مه‌ريكا بكشێته‌وه‌، ئه‌وا؛ ئه‌و هێزه‌ى له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نف جێگيركراوون دوايين هێز ده‌بن كه‌ خاكى سووريا به‌جێبهێڵن، كه‌ له‌ 19ى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ سووريا ده‌كێشێته‌وه‌.

بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ كاردانه‌وه‌ى جياوازى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده‌) به‌ “خيانه‌ت” و “وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر له‌ پشته‌وه‌ى هێزه‌كانيان” وه‌سفيان كردووه‌، به‌و هۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك كاربه‌ده‌ستى ئيداره‌ى تره‌مپ ده‌ستيان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

 

Back to top button