نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان : دۆخی سوریا گونجاو نییه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان

۵ ملیۆن و ٦۰۰ هەزار هاووڵاتی سووریا لە وڵاتانی ناوچەکە پەنابەرن ، هێشتا دوو دڵییەک هەیە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، رووسیا دەیەوێ زووتر دەست بە بونیاتنانەوەی سووریا بکرێ و خەڵک بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، تورکیاش هەمان رای هەیە، بەڵام واشنتن لەگەڵ گەڕانەوەی کەسدا نییە تاوەکو ئەو کاتەی دەستووری سووریا دەنووسرێتەوە، سەقامگیری سیاسی و سەربازی لە سووریا بە هەوڵی ئەنجوومەنی ئاسایش زامن دەکرێ.

یۆنگ ویلیامز رێکخراوی ، ڕایگه‌یاند: “ئێمە لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیوەندیداین لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی سووریا دەربارەی ئەوەی کە چ کاتێک و چۆن پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستپێبکات،ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان”.

هه‌روه‌ها یۆنگ ویلیامز دەشڵێت: “ئێمە لەو باوەڕە نین کە دۆخی ئێستای سووریا لەباربێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان. بەڵام لە ساڵی ۲۰۱۵ەوە نزیکەی ۱۲۰ هەزار کەس گەڕاونەتەوە سووریا. ئەم ژمارەیە هی ئێمەیە و لایەنە فەرمییەکان ژمارەی جیاوازیان لایە”.

لای خۆیه‌وه‌ ڤاسلی نابینزیا، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان گووتی : “هەر هەوڵێک بۆ فشار خستنەسەر نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا و هەروەها هەوڵدان بۆ گۆڕینی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا زیانبەخشە”.

هه‌روه‌ها مەنسوور ئەلعوتەیبی، باڵیۆزی کوەیت لە نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌ڵێت: “هەندێک رێوشوێن وەکو زیندانیکردنی هەڕەمەکەی رێگەدەگرێت لە گەڕانەوەی سوورییەکان. ئێمە هەروەها لە دژی ئەو هەوڵانەین بۆ گۆڕینی دیموگرافیای سووریا”.

Back to top button