خورماتوو گه‌نجێكی كورد له ناو دوكانه‌كه‌یدا ده‌كوژرێت
لە دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۱۷ گرووپێکی خیانه‌تكاری نێو یەکێتی هاوكاری هیزه‌كانی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی و هیزه ئیرانیهكانیان كرد بۆ ڕاده‌ستكردنی قه‌زای خورماتوو، زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر داگیركردنى خورماتوودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا هیچ ئومێدێك نییه بۆ باشتركردنى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆی كورد له ناوچه‌كه.
محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” “كاتژمێر ۱۰ ی شەوی ڕابردوو ۳۱‌ی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ لە نزیك بنكەی تەندروستی كۆماری لە گەڕەكی كۆماریی قەزای خورماتوو، گەنجێكی كورد بەناوی (حەسەن عەبدوڵا) ناسراو بە (حەسەن عەبەی خدر وەلی) لەنێو دووكانێكی بەرماڵی خۆیان، بە فیشەك كوژراوە”.
بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ڕوونی كردووەتەوە و ده‌ڵێت:” لەكاتی ڕووداوەكەدا ۳ گەنج لەنێو دووكانەكەدا بوون لە ئێستا دەستگیر كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكەی ڕوون نەبووەتەوە، چونكە فیشەك بەر سەری كەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە”.
خورماتوو دوایین قه‌زای باشوری كوردستانه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگاى نێوان كه‌ركووك- به‌غدا و له كورد و توركمانى شیعه و سوننه و ئینجا عه‌ره‌ب پێكدێت و ژمارەی دانیشتوانى بە نزیكه‌ى ۲۵۰ هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت و له ساڵی ۱۹۷٦ به مه‌رسوومێكى كۆمارى و له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ته‌عریبدا له كه‌ركووك داده‌بڕێنرێت و ده‌خرێته سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و له ۲۵ی۹ی۲۰۱۷ و له ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییدا، زۆرینه‌ى خورماتووییهكان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.