ئــایـا سنـووری عیـراق لەگــەڵ ئێران بـویتـە ڕێـگای قاچاخـی مادە هـۆشبـەرەکان
گـومان دەکـرێ کـە ئـەو میلیشـیانەی سـەر بـە ئێـرانـن سنووری نێـوان عـیراق و ئێـران کە درێـژیـەکەی دەگاتـە 1458 کیلـۆمـەترە دەبـەزێـنـن و بـە گـۆتەی سـەرچاوەکان کاری نا یاسـایـی ئـەنجام دەدەن وەکـو هینانـی کەل و بـەلی قـەدەغەکـراو بـۆ نێـو خاکی عیـراق بـەهۆی نەبـوونی چاودێـریەکـی تـوند و تــۆڵ لـە سـەر ســنوورەکان لـە لایـەن حکومەتـی ناوەنــد”.
لـە گفتـوگۆکەمـان لـەگەڵ دکتۆر کـازم عـەقـابی بـەڕێـوەبـەری هـەیئـەی دەروازە سـنووریـەکان نـەیشـاردەوە کـە کـۆمەڵـەیـەکی چـەکدار بـوونیـان هـەیـە و کاری قـوڵ بـڕی و ئاودیـوکردنی مادە هـۆشبـەرەکان دەکەن ، ئـەوەشـی ڕونکـردەوە کـە هـەیئـەی ناوبـراو لـەگەڵ هێزی ئـەمنی ناوچـەکە لێپرسـراون لە دابیـن کـردنی ئاسـایشی دەروازەکـان و دەسـەڵاتـەکەیان سـنووردارە تەنهـا لـە دەروازەکــان ڕەت نادات،
گـووتیشی کە ئـەو میلیشـیا و گۆمـەڵە چــەکدارانـە پێش چـوونیان بــۆ دەروازەکان لـە نێـو شارەکانی نـزیك دەروازەکان بـە ئـۆتـۆمبێلی جام ڕەش و بـێ تابـلـۆ دەسـووڕێنەوە و ڕاگرتنیـان دەکەوێتە ئـەستـۆی لێـژنەی ئـەمنی بـاڵای پارێـزگاکـان ئـەویش خــودی پـارێــزگارە ،
دەربـارەی گـۆڕانکاری بـەردەوام لـە پـۆستـی کارگێـری دەروازەی مـەندەلـی نێـوان عیـراق و ئێــران لـە لایـەن پارێـزگاری دیـالــە عــەقابی گـوتی ، گۆڕیـنیـان لـە دوای ئـەوە هـات کـە نەیـانتـوانی ڕووبـەڕووی مافیـا و ئــەو کۆمـەڵە چـەکدارەکان بـن کـە لـە دەروازەکـە دەردەکـەون و لـەوەتـەی پـۆستـی ســەرۆکی هـەیئـەی دەروازە سـنووریـەکانم وەرگـرت لـە سـاڵی 2017 تـوانیـمان 197 حالـەتی بـە قاچـاغ ئاودیـوکردنی مادەی هـۆشبـەر پـوچەڵ بکەیـنەوە و ئـەوەشی ڕون کردەوە کـە دەروازەی مـەندەلی بـە شێـوەیـەکی فــەرمـی باوەڕ پێکـراو نیـە لـە لایـەنی ئێــران و داواش کـراوە لـە حـکومەتی ناوەنـدی عیـراق ئـەو دەروازەیـە دابخـەن یـان هێـزێکی پاســەوانی تـوکمە ڕەوانـە بـکەن بـۆ پاراستنی سـنوورەکــان لـە میلیشیـا و چــەتە چــەکدارەکانی ئێــــران ئـەوانـەی دەیـانـەوی چ لــە ڕێـگای خـواردەمـەنی ئێکسـپایـەرەوە یاخــود لـە ئاودیـوکردنـی مـادەی هــۆشـبەر زیــان بـە خــەڵکی عیــــراق بگـەیـێنـن”.
ســەرچـاوە ..العربیـە نیـت
وەرگێــران .. ســەباح ئــاودەل