دادگای عێراق: هەرکەسێک یادی دیکتاتۆری پێشو سەدام بکاتەوە یان لەفەیسبوک وێنەی پۆست بکات پێنج تا پازدەساڵ زیندانی دەکرێت

 

دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق ئەگەر چی یەکێک بوو لەهەرە دیکتاتۆرەکانی جیهان، تا ئێستا لایەنگرانی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوون و لەسێدارەدانی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان یادی دەکرێتەوە، ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە دادگای عێراقەوە رایگەیاند كە لەمەودوا هەر كەسێك یادی دیكتاتۆرە لەسێدارەدراوەكە بكاتەوە لە 5 ساڵەوە تاكو 15 ساڵ زیندانی دەكرێت، ئاماژەشی بەوە داوە ئەم بڕیارە پاشماوەی داعشە سەدامیەكان دەگرێتەوە كە لە فەیسبوكەوە وێنەی سەدام بڵاو دەكەنەوە.

بەپێی میدیاكانی عێراق، كە هێشتا هەواڵەكە بەفەرمی پشتڕاست نەكراوەتەوە، ئەم بڕیارەی دادگای عێراقی لەبارەی ئەو كۆنە بەعسی و داعشیانەیە كە لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یادی سەدام دەكەنەوە، بەبێ ئەوەی مێژووە خوێناوییەكەی لەبەرچاو بگرن، كە بووەتە هۆی كوژرانی زێدەتر لە یەك ملیۆن مرۆڤ.

ماوەیەكە پاشماوەكانی بەعسی هەڵوەشاوە و گەنجانی بەكرێگیراوی بەعس وەكو سەدامی خۆیان دەردەخەن لە عێراق، چەند هەژمارێكی فەیسبووكیان كردووەتەوە و بەدوای كڵاوی بابردووی دیكتاتۆرە لەسێدارەدراوەكە كەوتوون، بەمەش سووكایەتی بە هەستی سەدان هەزار هاووڵاتی قوربانی دەستی ئەم خوێنڕێژە دەكەن.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەكان، ئەوانەی دەستیان بەم هەڵمەتە كردووە، كۆنە بەعسی و كۆنە سەدامی و پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن لە ناوچە سونیەكانی عێراق، ژمارەیەكی كەمیش لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش بە دوای ئەم شەپۆڵە كەوتوون.

Back to top button