ئەم دوو دوگمەیەی تەبریدی ئۆتۆمبێل چۆن و كەی بەكاریان دەهێنیت ؟

تا ئێستا لەخۆتت پرسیوە ئەم دوو دوگمەیەی لەسەر تەبریدی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە بۆچییەو چۆن بەكاریان دەهێنیت ؟ وە كامیان پارێزراوترەو باشترە ؟

بژاردەی یەكەم
وەك لەوێنەكەدا دیارە بژاردەی یەكەم كاتێك كاری پێ‌ دەكەیت هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكە دووبارەو بەردەوام سارد دەكاتەوە

بژاردەی دووەم
ئەم بژاردەیان هەوای نوێ‌ و گەرم لەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە دەهێنێت و ساردی دەكاتەوە

كامیان باشترەو كەی بەكاریان دەهێنیت و بۆچی ؟
ئەگەر دەتەوێت كاریگەریەكەی بەهێزتر بێت و هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكەت زۆر زووتر ساردتر بێت، ئەوا پێویستە بژاردەی یەكەم بەكار بهێنیت، چونكە راكێشانی هەوای دەرەوەو ساردكردنی كاتێكی زۆرتری دەوێت، بۆیە لەم كاتەدا دەتوانیت بژاردەی یەكەم بەكار بهێنیت.

سەلامەتی
ئەگەر لە سەفەرێكی دورودرێژ بیت و چەند كەسێك بن لەناو ئۆتۆمبێلەكە ئەوە باشترین بژاردە دووەمە، چونكە زۆر سەلامەتترە بۆ شۆفێر و سەرنشینەكانیش، كاتێك لە سەفەرێكی درێژیت و چەند كەسێكن ئەگەر بژاردەی یەكەم بەكاربهێنیت، ئەوا رێژەی شێ‌ لەناو ئۆتۆمبێلەكە زیاد دەبێت و ئۆكسجین كەم دەبێتەوە، ئەوەش دەبێت هۆی هەستكردن بە سەرئێشەو كەمبوونەوەی تەركیز، بەتایبەتی لای شۆفێر.

باشترین چارەسەر؟
باشترین چارەسەر ئەوەیە كە كاتێك سەرەتا ئۆتۆمبێلەكەت كار پێ‌ دەكەیت و ماوەیەك پێی دەڕۆیت، بژاردەی یەكەم بەكاربهێنە تا ناو ئۆتۆمبێلەكەت بەتەواوی سارد دەبێت، دوای ئەوە بیگۆڕە بە بژاردە دووەم بۆ ئەوەی هەوای
پاك بهێنێتەوە ناوەوەو فێنكی بكاتەوە.

Back to top button