کچە ملیۆنێرێك ٦٠،٠٠٠ پاوەند دەدات بۆ خۆشەویستێکی بەوەفا

جین پارك، ٢٣ ساڵ، بچوکترین میلۆنێری بەریتانی، هیوادارە بتوانێت لەڕێی پێدانی پارەوە پیاوی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ خۆشەویستی ژیانی.

جین تەمەنی تەنها ١٧ ساڵ بوو کە لۆتۆیەکی یەك ملیۆن پاوەندی بۆ دەرچوو، پاش لە زنجیرەیەك پەیوەندی نا سەرکەوتوو، ئێستا لەڕێی وێب سایتی خۆیەوە ئەوەی بڵاو کردوەتەوە، ئامادەیە ساڵانە ٦٠،٠٠٠ شەست هەزار پاوەند بدات بەو پیاوەی کە گونجاو و دڵسۆز دەبێت؛ ببێت بە خۆشەویستی ژیانی، گرنگترین شت بۆ جین پارك وەفادارییە ، نەك لەبەر پارەکەی خۆشی بووێت.

ئێستا جین بە تەنیا دەژێت و دڵتەنگە، لە پێگەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ئەو ئۆفەرەی بڵاو کردووەتەوە، کە ئامادەیە ساڵانە ٦٠،٠٠٠ پاوەند بدات بەو کەسەی دەبێتە خۆشەویستی و پێکەوە کاتی خۆش بەسەر ببەن.

سەرچاوەیەکیش ئەوەی بڵاو کردەوە کە لە ئێستادا جین سەرقاڵی وێنەگرتنی فلمێکی دەکیۆمێنتارییە، وا بڕیارە ساڵی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەیشی ووت:”جین زۆر جوانەو زۆری هەیە پێشکەشی بکات، بەڵام ئێستا دیسان کەوتووەتەوە تەنیایی پاش بردنەوەی لۆتۆکە، بەختی خراپ بوو”.

ئەو دڵنیا نیە لەوەی ئەو کەسانەی خۆشیان ویستووە، خۆشەویستیان بۆ خۆی هەبووە یان بۆ باڵانسی ژمارە بانکییەکەی بووە، هەر بۆیە پێی باش بەروونی و بە پەردە لەو بارەیەوە دڵنیا بکرێتەوە، چونکە ئەو هەست بە نائارامی و دوودڵی دەکات سەبارەت بە پاڵنەری خەڵکی بۆ خۆشەویستی ئەو، هەر بۆیە ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات بە کەسی گونجاو و دڵسۆز بۆی.

لە پاش بردنەوەی لۆتۆکەوە جین پارەیەکی زۆری خەرج کردوە لە کڕینی ئۆتۆمبێل و گەشت و گوزار و نەشتەرگەریی جوانکاری.

Back to top button