خواكورك دواین زانیاری لەبارەی شەڕەتەقەکەی شەوی ڕابردووی شاری هەولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢ی شوبات، دەنگی تەقەیەکی زۆر لەنێو شاری هەولێر بیستراوە.

بەپێی زانیارییەکانی (خـواكورك) شه‌ره‌كه‌ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا بووه‌ و به‌پێی قسه‌ی خەڵکی ئه‌و گەڕەکانه‌ بێت ، ئەو شەڕەتەقەیە لە گەڕەکی (١٥٩ی گوڵان) بووە کە دەکەوێتە بەرامبەر (ماجدی مۆڵ)، بەڵام هێشتا لەمبارەیەوە بەرپرسانی پۆلیس هیچ زانیارییەکیان نەخستووەتە ڕوو.

تەقەکان لە کاتژمێر ١:١٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەکوو ١:٣٥ خولەک بەردەوام بووە و خەڵکێکی زۆر لە گەڕەکەکانی برایەتی و هەڤاڵان و چەند گەڕەکێکی دیکە گوێبیست بوون.

 

Back to top button