کەشناسی ئاشکرای کرد .. بارانبارین لەهەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە، لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم….

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە کات و شوێنی جیا جیادا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەك شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا.

Back to top button