وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا زیانەکانی داعش لە سووریا ئاشکرا كرد

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، زیاد لە 800 چەکداری داعش کە سەر بە 40 وڵاتی جیاوازن، لای هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) دیلن.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانن لە چارەنووسی ئەو بەندکراوانە بەتایبەت ئەگەر تورکیا هێرشبکاتە سەر ناوچەکە، بەشێک لەو چەکدارانەی داعش کە دەستگیر کراون، بیانین، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە نییە تاکو بتوانن خۆیان رزگار بکەن.

لە 13 بۆ 26ی مانگی رابردوو – کانوونی دووەم، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا 645 هێرشی ئاسمانی بۆ یارمەتی هێزەکانی هەسەدە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دەیان ئۆتۆمبێل، باڵەخانە، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوە، کۆگای چەک و سیستمی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داعش تێکشێکندراون.

پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت، رایگەیاندووە: “99.55% ناوچەکانی دەستی داعش رزگار کراون و لە دوو هەفتەی داهاتوو دەبێتە 100%”، داوا دەکرێت هەر وڵاتێک هاووڵاتیانی خۆی کە وەک ئەندامی داعش لە سووریا دەستگیر کراون بگەڕێنێتەوە و لە وڵاتەکەی خۆیان سزایان بدەن و زیندانیان بکەن، بۆ ئەمەش سوپای ئەمەریکا رێڕەوێکی لە سووریاوە بۆ مەکەدۆنیا دروست کردووە..

دوێنێ هەینی، 01/02/2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: “100%ی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش رزگاکراوە و هێزەکانمان بەم نزیکانە لە سووریا دەکشێنەوە”.

سه‌رچاوه‌ : CNN

Back to top button