وتهبێژی پۆلیسی ھەولێر: لەبارەی تەقەی شەوی رابردووی ھەولێر روونكردنەوە دەدات
شەوی رابردوو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر بوو بە شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە. پۆلیسی ھەولێریش ئاشكرای دەكات تەقەكەرەكان دەستگیر كراون.
رائید ھۆگر عەزیز، وتوبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: شەوی رابردوو لە گەڕەكی ھەولێری نوێ شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە دروست بووە، شەڕەكەش لەسەر نووسینی كتێبێك بووە.
گوتیشی: دوای ئاگاداركردنەوەمان ھێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بەھاوكاری ھێزەكانی ئاسایش توانیان دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن و تەقەكەرەكان دەستگیر بكەن.
تەقەکان لە کاتژمێر ١:١٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەکوو ١:٣٥ خولەک بەردەوام بووە و خەڵکێکی زۆر لە گەڕەکەکانی برایەتی و هەڤاڵان و چەند گەڕەکێکی دیکە گوێبیست بوون.