وەڵامێکى توند لە مەدریدەوە بۆ قسەکانى گواردیۆلا.!

دواى ئەوەى لەماوەى پێشوودا (پێپ گواردیۆلا)ى ڕاهێنەرى مانستى ڕایگەیاند کەوا ریاڵ مەدرید لە باشترین سێ یانەى دەیەى پێشوو نییە، ئەم قسانە کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە و ئەمرۆش بەڕێوەبەرى وەرزشى ریال مەدریدی وەڵامى پێپى دایەوە.

گواردیۆلا وتى “بارسێلۆنا و یوڤینتۆس و بایرن سێ باشترین یانەى دەیەى پێشوون، هەموو وەرزێک خول و جام دەبەنەوە و لە مەیدانن”، ئەمەش وایکرد چەندان کارداناوەى جیاواز هەبێت و لەمەدریدە دەنگى رق بەرزبێتەوە و سۆلارى ڕاهێنەریان وەڵامى بداتەوە. ئەوەتا ئەمڕۆش (ئیمیلیانۆ بوتراگینۆ)ى بەڕێوەبەرى وەرزشى ریال مەدرید لەوەڵامى قسەکانى پیپدا دەلێت:

تەنها یەک یانە هەیە کە کەمێک باشتربووە لەم ریال مەدریدەى ئیستا، ئەمەش ریال مەدریدەکەى دی ستیڤانۆ بوو کە پێنچ چامپیۆنزلیگى لەسەریەک بردەوە. هەندێک دەستکەوت هەن هیچ یانەیەک بەدەستى نەهێناوە لەمێژوودا، کێ توانیویەتى ئەم شتانە بەدەستبێنى کە ئەم کۆمەڵە یاریزانەى مەدرید بەدەستى هێناون– ئیمیلیانۆ بوتراگینۆ

Back to top button