حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ له‌ گه‌ڕان و سوڕانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرن

حاجی ره‌زوان ئه‌لعنزی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند :” سوڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا به‌ ئیستیفزازیی و به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌بینین، ئه‌وه‌ش وای له‌ ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ نه‌یاری جووڵه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بن و به‌هۆی گرتنی رێگاكه‌ نه‌هێڵن بسووڕێنه‌وه‌و راسته‌وخۆ هۆشدارییان بدرێتێ”.

فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت :” له‌ كاتی داخستنی رێگای به‌رده‌م كاروانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌رۆكی سه‌ربازه‌كانیانی گرتووه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ داوای هاتنی فڕۆكه‌یان كردووه‌ تا له‌ كاتی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ریان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیانپارێزن”.

حاجی ره‌زوان ئه‌لعنزی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی گووتیشی: “هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگای ئه‌م نمایشانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت شكسه‌تاكانیان له‌ سووریا داپۆشن و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی بڕیاری پاشه‌كشه‌یان له‌و وڵاته‌ و ده‌یانه‌وێت به‌م خۆده‌رخستنانه‌یان ناسه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان درووست بكه‌ن”.

https://youtu.be/PkpMaQnNKa4

Back to top button