ئێران لە یادی ٤۰ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامیدا نوێترین موشه‌كی تاقیكرده‌وه‌

چل سـاڵ به‌ر له‌ ئێسـتا له‌وپه‌ڕی ڕاست بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ و به‌تێـكڕایی هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌شـداریـیان له‌ شـۆڕشی ئیسلامی ئێراندا كرد بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی شـاهه‌نشـاهی په‌هله‌وی و گۆڕانی بنچینه‌یی له‌ سـیسـتمی فه‌رمانڕه‌وایی ئێراندا روویدا، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ پاریسه‌وه‌ بۆ ئێران ملیۆنان كه‌س له‌ پـێشـوازی ئایه‌توڵڵا ڕووحوڵڵایی خومه‌ینیدا بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ۲ی ۲ی ۲۰۱۹ لە یادی ٤۰ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ۱۹۷۹، نوێترین مووشەکی بەناوی “هوایزە” نمایشکرد.

ئه‌میر حاته‌مه‌یی وه‌زیری به‌رگری ئێران بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز، رایگەیاند: “بە مەودای هەزار و ۳۰۰ کیلۆمەتر مووشەکە تاقیکراوەتەوە و کاتێکی کەمی پێویستە تا ئامادەی جەنگ بکرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، واشنتن هۆشداری داوەتە تاران، تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە مووشەکانە، پێچه‌وانەی رێککەوتنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

سه‌رباری نیگه‌رانیه‌كانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا، به‌ڵام ئێران سووره‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به‌ موشه‌كه‌كانی و گوێ به‌ دواواكارییه‌كانی ئه‌مریكا نادات .

لە ۰۱/۰۲/۱۹۷۹، ئایەتوڵا خومەینی لە فەرەنساوە گەیشتە تاران و دوای چەند رۆژێک، سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی راگەیاند و تاکو ئێستاش ئەو دەسەڵاتە ئیسلامیەی ئێران بەردەوامی هەیە.

ره‌زاشا دامه‌زرێنه‌ری سلسله‌ی په‌هله‌وی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، زۆرداری گه‌یانده‌ ئه‌وپه‌ڕی خۆی و شۆڤێنیزمی ئێرانی كرده‌ سیاسه‌تی ره‌سمی و نه‌ته‌وه‌ غه‌یره‌ فارسه‌كانی ئێران خرانه‌ژێر توندوتیژترین سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگ و كولتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ كه‌وته‌به‌ر هێرشی سیاسه‌تی ئه‌و حكومه‌ته‌ شۆڤێنیسته‌و ته‌نانه‌ت مێژووی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وته‌به‌ر ده‌ستكاریكردن.

Back to top button