وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق مافی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌م چین و توێژانه‌ ده‌به‌خشێت

بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی به‌ ژماره‌ ٩٦١ ڕێکەوتی ۳۰ی کانوونی دوەەمی ۲۰۱۹ دەرچووە، لیستی ۱۵ ناوونیشانی پلە و بەرپرسیارێتی دیاری کردووە، کە بۆیان هەیە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان پێ بدرێت.

لەناو لیستەکەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی دا کە عەمیدی یاسایی، عەبد سەعد حەسەن، بەرپرسی بەشی مۆڵەت و ناسنامەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، نووسراوەکەی واژۆی کردووە، هەر یەک لە (پزیشکی پسپۆر، مامۆستای زانکۆ، سەرنووسەری ڕۆژنامە و بەڕێوەبەری کەناڵە ئاسمانییەکان) مافی هەڵگرتنی چەکیان پێ دراوە.

 

Back to top button