دۆناڵد تره‌مپ : کاتی ئەوە هاتووە لە سووریا بکشێینەوە و داهاته‌كه‌مان ژیرانه خه‌رج بكه‌ین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/1-52.jpg)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا له تویتێكدا ڕایگه‌یاند:” کاتی ئەوە هاتووە لە سووریا بکشێینەوە و داهاتی خۆمان ژیرانە خەرج بکەین”.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسویه‌تی و ده‌ڵێت :” داعش تەواو گەشەی کردبوو لەو کاتەی ئەو دەسەڵاتی وەرگرت و ئێستاش تەواو ئەو رێکخراوەی لاواز کردووە ، ئێستا کاتیەتی دەست بکەن بە گەڕانەوەی سەربازانیان و دوای چەندین ساڵ داهاتەکەیان ژیرانە خەرج بکەن”.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌كۆی ٦۸ ده‌نگی به‌ڵی و ۲۳ ده‌نگی نه‌خێر پرۆژه یاسایه‌كی هه‌مواركرده‌وه كه ڕێگه ده‌گرێت له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و ئه‌فغانستان .