ره‌شنووسی ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی هۆشداریی تێدایه له‌باره‌ی جموجۆڵی داعش
له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار میدیا ئهمركیكییهكان ڕه‌شنووسی ڕاپۆرتێك ئاشكرا ده‌كه‌ن كه هۆشداریی ئه‌وه‌ی تێدایه، ئه‌گه‌ر فشار نه‌خرێته سه‌ر رێكخراوی داعش، له نێوانن ٦ تا ۱۲ مانگدا ئه‌و ناوچانه ده‌خه‌نه‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان كه پێشتر داگیریان كردبوو.
سه‌رچاوه‌كه ڕه‌شنووسی ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای بینیووه‌و گوتویه‌تی ” رێكخراوی داعش هه‌وڵی درووستكردنی “خه‌لافه‌ت” ده‌دات له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و ئه‌گه‌ری زۆره سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و هه‌وڵه‌یدا ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌كی زۆری ناوچه‌كانی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی سوپای ئه‌و وڵاته‌دا بمێننه‌وه‌و گوشاره سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ش كه‌م ببێته‌وه”.
دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی گوتبووی: “هێشتا رێكخراوی داعش هه‌زاران چه‌كدار له عێراق و سووریا ئاراسته ده‌كات، رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه هێشتا مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جگه له‌وه‌ش سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كانی وڵاتانی رۆژئاواش ده‌كات”.
لای خۆیه‌وه پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا گوتوویه‌تی: “۹۹.۵% ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بوون كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گاته ۱۰۰%”.
هاوپەیمانی نێودەڵەتی، وەزارەتی پێشمەرگە و و هێزە عێراقییەکان پشتڕاستی زیادبوونی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی داعش دەکەنەوە و دەڵێن، هێشتا گرووپەکە کۆتایی نەهاتووە.