كشاناك و تونجەل هەریەكەیان بە زیاتر لە ۱٤ ساڵ زیندانی سزادران
دوێنێ هەینی۱ی شوباتی ۲۰۱۹ دادگای تاوانە قورسەكانی شاری (ماڵاتیا)ی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامەتیی پارتی كرێكارانی كوردستان ( pkk) سزای ۲۹ ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەر هەر یەک لە “گولتان كشاناك و سەباحەت تونجەل” دوو بەرپرسی باڵای هەدەپەدا سەپاندووە.
دادگایەكی توركیا سزای زیندانی زیاتر لە ۱٤ ساڵ بەسەر هەریەك لەگوڵتان كشاناك سەرۆكی پێشووی شارەوانی ئامەدو سەباحەت تونجەل هاوسەرۆكی گشتی پارتی هەرێمە دیموكراسییەكاندا سەپاند.
گوڵتان كشاناك بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە رێكخراوی پهكهكه ” ١١ ساڵ و ۳ مانگ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەكردن بۆ رێكخراوی پهكهكه “ش ۳ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
سەباحەت تونجەلیش بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە رێكخراوی پهكهكه ” ۹ ساڵ و ۹ مانگ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەكردن بۆ رێكخراوی پهكهكه”ش ۵ ساڵ و ۳ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
گوڵتان كشاناك لە هۆڵی دادگای سزادانی توركیا ڕایگهیاند: “رەفتارەكانم راست بوون، مرۆڤبوونم وەهایان كردووە من لێرەدابم و هەرشتێكم كردبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموكراسییانەدا بووە.”
گوڵتان كشاناك بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس هێنراوەتە بەردەم دادگا و سەباحەت تونجەلیش لەبەر ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە نەیتوانیوە بەشداری دادگاییكردنەكە بێت و پارێزەرەكانی بەشدار بوون.