ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بریاریدا په‌یجه‌كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بسڕێته‌وه‌

ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا دوێنێ هه‌ینی ۱ـی شوباتی ۲۰۱۹ بڵاویكرده‌وه‌ و بریاریدا بڕیارییدا په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بسڕێته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن و ۵۰۰ هه‌زار لایكی هه‌یه‌.

ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا هۆكاری‌ سڕینه‌وه‌ی په‌یجه‌كه‌ی روونده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت:” له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی‌ مه‌سیحی ئه‌ڵمانی‌ (CDU) ئه‌و په‌یجه‌ی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا پێویستی به‌و په‌یجه‌ نه‌ماوه‌”.

ئه‌نجێلا مێركڵ ده‌شڵێت “وه‌ك ده‌زانن له‌ ئێستادا من سه‌رۆكی‌ (CDU)نیم، بۆیه‌ په‌یجه‌كه‌م له‌ فه‌یسبوك ده‌سڕمه‌وه‌”.

 

Back to top button