توركیا داود باغستانی ده‌ستگیر ده‌كات

داود باغستانی، سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل – کورد، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووری کوردستان و لە باشووری پارێزگای ئەدەنە له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ دەستگیرا کرا.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵـی توركی ،داود باغستانیان لەگەڵ سێ کەسی دیکە دەستگیركراوه‌ و پۆلیس دەستیشی گرتووە بەسەر چەند بەڵگەیەکی ئەلیکترۆنی و شەش مۆبایل دا .

پێگه‌ی دەیلی سەباحی نزیک لە حکوومەتی تورکیا، لەبارەی داود باغستانی نووسیویەتی و ده‌ڵێت: “ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە و پەیوەندی لەگەڵ کەجەکە، پەکەکە، پەیەدە و پژاک هەبووە و لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕوپاگندەی بۆ تیرۆر کردووە”.

داود باغستان پێشتریش، بەرپرسی تەلەڤزیۆن و گۆڤاری ماف بووه‌و له‌ ئێستاشدا سەرۆکی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل – کورد و سەرنووسەری گۆڤار و رۆژنامەی ئیسرائیل کوردە کە لە ئۆرشەلیم چاپ دەکرێت.

Back to top button