پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مەلا سەرتیپ كاكەیی
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی مەلا سەرتیپ كاكەیی
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شوڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتیی دیاری كاكەیی (مەلا سەرتیپ كاكەیی)مان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی
2ـی شوباتی 2019