ئێران وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/y5ty.jpg)
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی دژی قسه‌كانی راوێژكاره سه‌ربازیه‌كه‌ی خامنه‌یی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامێكی تووندی دایه‌وه، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9/11/2016 حكومه‌تی ئێران له رێگه‌ی پاسدارانی وڵاته‌كه‌یه‌وه وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه.
مالپه‌ڕی باس ئاماژه به هه‌واڵێكی پێگه‌ی فه‌رمی سوپای پاسداران (سوپا نیوز) ده‌كا كه له‌سه‌ر زاری سه‌ردار ڕه‌مه‌زان شه‌ریف وته‌بێژی سوپای یاسداران بڵاویكردۆته‌وه، “په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕه‌وت و لایه‌نه کوردییه‌کانی هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی په‌یوه‌ندییه‌کی مێژووییه و هه‌میشه ده‌ستکه‌وتی ئیجابی و پڕبایه‌خی بۆ دوولایه‌ن بووه”.
وته‌بێژی سوپا ده‌شڵێت، “ئاسایش و سەقامگیریی ئێران و هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه به‌ستراون”. هه‌روه‌ها هاتووه‌ة “زه‌قکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نادروست له لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، سیناریۆیه‌کی دۆڕاوه و دوژمن له‌م ڕێگایه‌دا سه‌ر ناکه‌وێت”.
به‌پێی گووته‌كانی ناو مالپه‌ڕه‌كه سه‌ردار ڕه‌مه‌زان رایده‌گه‌یه‌نێت، “دوژمنان دوای شکستهێنانی یه‌ک له دوای یه‌ک له ناوچه‌که به‌تایبه‌ت له حه‌ڵه‌ب و مووسڵ، ده‌یانه‌وێت به چه‌وا‌شه‌کاری شکسته‌کانیان بشارنه‌وه و به ستراتژیی دووبه‌ره‌کێ نانه‌وه و ئاڵۆزی دروستکردن له نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان و گه‌لانی ناوچه‌که له‌وانه گه‌لی ئێران و هه‌رێمی کوردستان هاتوونه‌ته مه‌یدان”.
شه‌ریف راشیگه‌یاندووە: “په‌یوه‌ندیی زۆر پته‌وی ئێران و هه‌رێمی کوردستان هیچ کات له‌ژێر کاریگه‌ریی ئۆپەراسیۆنی ده‌روونیی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا و هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی نابێت و به هۆشیاریی دوولایه‌ن ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی بۆ دوژمن ده‌بێت”.
جه‌ختیشی کردەوە که “بارزانی، چه‌ندین جار جه‌ختی له‌وه کردووه که ئه‌وان ڕێگه ناده‌ن له خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایسی ئێران دروست بێت”.