توركیا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سلێمانی له ده‌ریای ئیجه خنكان
دیارده‌ی كۆچ هه‌میشه به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی بونی هه‌بوه و هه‌یه وه به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا هۆكاره‌كانی سروشتی ،ئابوری ،كۆمه‌لایه‌تی وه سیاسی و شه‌رو كێشه‌كان به‌رده‌وام بن ،وه هه‌تا ژیان هه‌بئ لانی كه‌م یه كئ له‌م هۆكارانه به هۆی حه‌تمیه‌تی دیالیكتیكی ژیان ئاماده‌یی ئه‌بئ كه ئه‌بنه هۆی كۆچ .
ئاری جەلال سەرۆكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق ڕایگه‌یاند:” بەلەمێكی كۆچبەران لە ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان یۆنان و توركیا ژێر ئاو كەوتووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی خنكاون، بەڵام تائێستا بەدیاریكراوی نازانن چەند كەسن”.
سەرۆكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق گوتیشی :” سەرجەم سەرنشینەكانی بەلەمەكە خەڵكی سلێمانین و ئەوانیش نوێنەری رێكخراوەكەیان لەتوركیا و یۆنان رەوانەی شوێنی روداوەكە كردووە بۆ ئەوەی هاوكاری رزگاربووەكان بكەن”.
رەنگە هیچ میڵەتێك ئەوەندی كورد، لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر بەزۆر و بەناچاری دووچاری كۆچ نەبوبێتەوە، لە باشوری كوردستان و لە سەروبەندی شۆرشە یەك لەدوای یەكەكان، جارێك بەناوی نادیمون و جارێكی تر بەهۆی شەڕی ئێران عێراق و زوڵم و سته‌می به‌عسیزم و بەشێكی تریش راگواستنی گوندنشینەكان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێكان، زیندوترین جۆری كۆچی كوردانن لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا،له دوای ساڵی ۲۰۰۳ یشه‌وه به‌شێك له كوردان له تاراوگه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ڵام پرسی كۆچ به‌رده‌وام بووه و له دوای ساڵی ۲۰۱۵ وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بە لێشاوێكی زۆر كۆچی نایاسایی بۆ ئەوروپا دەستی پێكردەوە.