نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی وه‌ڵامی میدیا چه‌واشه‌كاره‌كان ده‌داته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲ی شوباتی ۲۰۱۹ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ڕونكردنهوهیهكیدا وه‌ڵامی هه‌واڵی میدیا چه‌واشه‌كاره‌كان ده‌داته‌وه ورهتیدهكاتهوه هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییان له‌گه‌ڵ پارتی دابێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی گوته‌بێژی یه‌كێتی له ڕونكردنهوهكهیدا ڕایگه‌یاندووه” چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و (ئینستاگرام) هه‌واڵێك له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “ئه‌و ھه‌واڵه راست نییه و ھه‌ڵبه‌ستراوه، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و تێكدانی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كانه”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌شڵێت :” ھه‌ندێك میدیای “نا به‌رپرسیار بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و تێكدانی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان” بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، ھه‌ر كۆبوونه‌وه و لێدوانێك ھه‌بێ له میدیای بینراو و بیستراوی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و پێویست به میدیای “چه‌واشه‌كارو خۆڵه‌مێشی نییه”.
له دوای هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌م په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستیپێكردووه و پارتی دیموكراتی كوردستان، كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه و ٤۵ كورسی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و ئه‌و پرسه‌یان له‌گه‌ڵ تاووتوێ ده‌كات و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن.