ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌باره‌ی سه‌رۆكێكی نوێ به‌ وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌دوێ

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ، به‌پێی بڕیارێكی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵای نێوان پارێزگاكان سه‌ر به‌ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ،سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ كاروباره‌ داراییه‌كان دانرا.

لای خۆیه‌وه‌ ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند: ”سەبارەت بە کێشەی مووچەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و فەرمانبەرانی کە لە لایەن بەڕێوەبەری بانکی یەکی حوزیران دروستکراوە، بە نووسراو ئاگاداری وەزیری دارایی کراوەتەوە، تائێستاش چاوەڕێی وەڵام دەکەین“.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی :” هەر بەو هۆیەوە چەند ئەندامێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، سەردانی سکرتێری دەستەی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی عێراقیان کردووە و ”ئەویش نووسراوێکی کردووە وەکوو پێشنیاز بۆ چارەسەر، بە مەرجێک سەرپێچیی یاسا نەبێت“.

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک یەکێتی ئەیەوێت ئەو پۆستە بە ھەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە تا ئیستا چەندین ھەوڵ و رێکەوتنی ئەنجام داوە بەڵام شکستی ھێناوە ،پارتی دیموكراتی كوردستانیش مه‌رجی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شاری كه‌ركوك به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ بارودۆخی شاره‌كه‌و لابردنی حوكمی سه‌ربازی و دروستبوونی كه‌شێكی ئارام .

Back to top button