نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم : ئاڵای كوردستان شكۆی هه‌موو كوردێكه وبه‌خوێن پاراستوومانه
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا ده‌دوێ .
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:” نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌وروپا به‌نیاز بوو له رێوڕه‌سمێكی ئاسایی‌دا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینایه‌كه‌ی هه‌ڵكاته‌وه ،دواتر چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوایان لێكردووه، رێوڕه‌سمه‌كه فراوانتر بكرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌موویان به‌شداربن”.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت :” ئاڵای كوردستان هێڵی سوره‌و ئاڵای هه‌موو كوردێكه، شكۆی كوردستان و گه‌لی كورده و خوێنی له‌پێناو رژاوه ، پێشمه‌رگه له كوردستان به‌خوێن پارێزگاری له ئاڵای كوردستان ده‌كات، كوردانی تاراوگه‌ش له ئه‌وروپا به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ پشتگیریكردن له ئاڵای كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم”.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر به گێره شێوێنان كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بینایه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئاڵای كوردستانیان هێنابووه خواره‌وه، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “له‌كاتێكدا وڵاتی به‌لژیكا وڵاتێكی خاوه‌ن یاسایه، بۆیه ئێمه‌ش په‌نامان بۆ یاسا بردووه و لایه‌نه یاسایی و ئه‌منییه‌كانمان له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و خۆشیان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌مانیان كردووه”.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌لژیكا راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه ئاماده كردووه و ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانمان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه، ئێستاش ئه‌وان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و له دوا ئه‌نجامه‌كان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له رێوڕه‌سمێكدا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ناحه‌زانی كورد و ئاڵای كوردستان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس، چالاكوان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵاگای مه‌ده‌نی و كودانی تاراوگه، ئاڵای كوردستان له سه‌ر بینایه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه هه‌ڵكرایه‌وه.