شێخ جەعفەر: ئەمریکا بە نیازە حەشدی شەعبی لەخانەقین دەربکات، پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ئەوناوچانە
دوای ئەوەی لەچەند هەفتەی رابردوو داعش هەڕەشەکانی بۆ سەر خانەقین زیاد بوو، لە ئێستادا دۆخی خانەقین ناجێگیرەو 450 ماڵ قەزاكەیان جێهێشووەو 35 گوندی دەوروبەری خانەقینیش چۆڵكراون”. بەر پرسێکی پارتی هەولەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ خانەقین و دەوروو بەر ئاشکرا دەکات.
شێخ جەعفەر مستەفا بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ڕایگەیاندووە: “دوای ئەنجامدانی سەردانێكی وەفدی ئەمریكا بۆ خانەقین و دەوروبەری، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی چەكدارانی داعش لەو سنورەش لە دوو شەوی رابردوو بۆ یەكەمجار لەلایەن فرۆكەكانی هاوپەیمانانەوە بۆردومانی چەند ناوچەیەك كراوە.
ئەو بەر پرسەی پارتی گوتیشی: “سوپای عیراق لەوناوچانە ناتوانن بەرانبەر چەكدارانی داعش بوەستن و چەكدارەكانیش لەگەڵ ژمارەیەك لە عەرەبەكانی ئەو ناوچانە یەكیان گرتووەو بەكاریاندەهێنن، بەوهۆیەوە مەترسی لە خانەقین زیادیكردووە نزیكەی 450 ماڵ شارەكەیان جێهێشتووەو 35 گوندی دەروبەری قەزاكەش ماڵەكانیان گواستووەتەوەو چۆڵیانكردووە”.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن ئەمریكا داوای گەڕاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كردووە بۆ خانەقین و چەند ناوچەیەكی دیكە، شێخ جەعفەر مستەفا بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین گوتی: “تائێستا بەفەرمی هیچ داواكارییەكیان نەكردووە بەڵام هەوڵێك هەیە لەوبارەیەوە، هێزەكانی ئەمریكا دەیانەوێت حەشدی شەعبی لەناوچەكە دەربكەن و بگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشتری خۆیان كە لە 2003 تێیدا بوون و، دواتر هێزێكی هاوبەش لەنێوان سوپای ئەمریكا، سوپای عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە پێكبهێنرێت بۆ پاراستنی دۆسیەی ئەمنی ناوچەكە”.