هەندێک رێنمایی بۆ توانەوەی چەوری ورگ

كۆبوونەوەی چەوری لە ورگدا، یەکێکە لە گرفتە باوەکان کە کەمێک بە گران دەتوێتەوە، هەربۆیە گرنگە پێشتر رێگا لە کۆبوونەوەی بگریت و سیستمێکی تەندروست پەیڕەوبکەیت.

ماڵپەڕی Buzzkito هەندێک رێنمایی دەخاتەڕوو:

1-پێویستە سنورێک بۆ خواردنی خوێ دابنێیت، واتە رێژەکەی کەمبکەرەوە.

2-کەمکردنەوەی خواردنەوە گازیەکان، یاخود نەخواردنی باشترە.

3-بایەخدان بە خواردنە تەندروستەکان وەک زەڵاتە و میوە و سەوزە.

4-بەردەوام راهێنانی وەرزش و فەرامۆشنەکردنی.

5-کەمکردنەوەی رێژەی خواردنی شەکر و شیرینی.

6-پێویستە پێش نوستن هیچ خواردنێک نەخۆیت.

Back to top button