سوودەکانی چوونەدەرەوە لە سەرمادا

وەرزی سەرما مانای لە ماڵەوە مانەوە و بەردەوام خەوتن و خواردن نییە، بەڵکو هاوشێوەی وەرزەکانی دیکە دەکرێت بچیتە دەرەوە و چێژ لە جوانیەکانی سروشت ببینیت و سوودیش بگەیەنیت بە جەستەت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی rotana چوونەدەرەوە لە وەرزی سەرما ئەم سوودانەی هەیە:

1-سەرما کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری لەش هەیە، خێراتر لە پەیڕەوکردنی هەر سیستمێکی خۆراکی.

2-هەڵمژینی ئۆکسجین لە کەشوهەوای ساردا، کاریگەری ئیجابی لەسەر سییەکان و ئامێری هەناسەدان هەیە.

3-وزەیەکی ئەرێنی دەبەخشێت بە جەستەت و رێژەی هۆڕمۆنی ئاسوودەبوون بەرزدەکاتەوە.

4-کەشوهەوای سارد یاریدەی مێشک دەدات، دژی خەمۆکی و بێزاری.

Back to top button