هاوسه‌ری پێشووی ئاشتی هه‌ورامی ده‌سگیركرا
خواكوڕك
له‌سه‌ر راسپارده‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان چراخان ره‌فیق هاوسه‌ری پێشووی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ده‌سگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌وباره‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، “چراخان ڕه‌فیق هاوسه‌ری پێشووی ئاشتی هه‌ورامی ده‌ستگیركراوه و له ئێستادا لای ئێمه ده‌ستبه‌سه‌ره و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر هاتووه، تا ئێستا ماوه‌ی سزای هاوسه‌ری ئاشتی هه‌ورامی دیاری نه‌كراوه و ئه‌م پرسه له دادگا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه.