دانیشتنی زۆر هاوشێوەی جگەرەکێشانە

دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی کارەکەتەوە، یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکان بۆ تێکچوونی تەندروستی جەستە، تەنانەت بەشێک لە زانایان بە جۆرێک لە جگەرەکێشانی نوێ ناویدەبەن.

بەگوێرەی هەواڵەکەی zahratalkhaleej توێژینەوەکان سەلماندوویانە، کە دانیشتنی زۆر سەرچاوەی قەڵەوی و زیادبوونی کێشە، هاوکات ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و شێرپەنجە زیاددەکات، لەهەمانکاتدا یادگای مێشکت لاوازدەکات.

لەوبارەیەوە پزیشکان رێنمایی ئەو کارمەندانە دەکەن، کە کارەکانیان بە دانیشتنەوەیە، پێویستە زوو زوو جوڵە بە پێیەکانیان بکەن، واتە لەسەر کورسیەکە راست و چەپی پێبکەن، بە پێوە بووەستە بۆ ماوەی چەند خولەکێک و جەستەت بجوڵێنە.

یاخود تەختەیەکی بچوک لەبەردەم پێتدا دابنێ، پێیەکانت لەسەری راست و چەپ پێبکە، یان دووربکەوەرەوە لە مێزەکەت کەمێک، راست و چەپ بە کەمەرت بکە، سەرت بخەرە سەر مێزەکەت و پشت و راکێشە.

Back to top button