بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی هەژاند

ئەمڕۆ یەكشەممه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەدیاریكراوی لە سەعات چوار بوومەلەرزەیەك لە شارۆكەی خانەقین تۆمار كراوە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، بوومەلەرزەكە بەگوڕی 3.3 بووە پلەی ڕێكختەر و بەدووری 29 كیلۆمەتر لە شارۆكەی خانەقین و بە قووڵایی 18 كیلۆمەتر بووە و هیچ زیانێكی نەبووە، ئەو بوومەلەرزەیە لە كاتێكدایە لە دوو ساڵی ڕابردوو زۆرترین بوومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرابوو، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە هاووڵاتییان گەیشت بەتایبەتی لە شارۆكەی دەربەندیخان كە چەند كەسێك گیانیان لە دەست دا و زیانێكی زۆری مادیش هەبوو.

هەرێمی كوردستان ناكەوێتە سەر هیچ هێڵێكی بوومەلەرزە، بەڵام بەهۆی نزیكی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامی بوومەلەرزەكان كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان دروست دەبێت.

 

Back to top button