ئه‌مه‌ریكا كه‌ركوك ڕاده‌ستی كوردستان ده‌كاته‌وه و بنكه‌ی سه‌ربازی زیاتر داده‌مه‌زرێنێت
په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان دروست بكات، چاودێرێكی سیاسیش هۆكاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی كورد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه واشنتن پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێت.
كه‌ریم محه‌مه‌داوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، لیوای 22ی حه‌شدی شه‌عبی ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه، كه جموجۆڵی چڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی كه‌ركووك هه‌یه و له ئه‌نباره‌وه دێنه حه‌ویجه و ڕیاز و ناوچه‌كانی بێجی، ئامانجیان ئه‌وه‌یه بنكه‌ی سه‌ربازی له‌و سنوورانه دابمه‌زرێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌باس عه‌رداوی شرۆڤه‌كاری سیاسی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێ له قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌كرێته ئامانج، بۆیه له‌و ناوچانه‌وه به‌ره‌و باكور و ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر و هه‌رێمی كورسدتان هه‌ڵده‌كشێت، به‌م كاره‌یشی ده‌یه‌وێ خه‌ونی كورده‌كان به‌دی بهێنێت و كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكۆكی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كانیان به گشتی قۆستووه‌ته‌وه، تا به بیانووی ڕێگری له پاشماوه‌كانی تیرۆر و چه‌سپاندنی ئارامی و ڕێگری له دروستكردنه‌وه‌ی نائارامی و پشێوی له ناوچه‌كه خۆیان جێگیر بكه‌ن.
كه‌ركووك یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان و له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دوای خیانه‌تی گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی یه‌كێتی، خاك و خه‌ڵكی شاره‌كه له‌به‌رده‌م هێرشی دڕندانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جێهێلران، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئاواره‌بوونی 170 هه‌زار هاووڵاتی كورد و سووتان و ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو هه‌زار خانوو و دووكانی كورد، كوشتن و بڕین و گرتن و سوكایه‌تیكردن به هاووڵاتییانی كورد.