مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ترامپ دەكات
خواكوڕك
مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر، بە بۆنەی سەركەوتنی دۆناڵد تڕەمپ لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات هیوادارە پاڵپشتیەكانی ئەمریكا بۆ هاوكارییەكانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان زیاتر بێت.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش لە تویتەكەی دا دەلێت پیرۆزبای لە دۆناڵد تڕەمپ دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆكی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دەلێت هیوادارین سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا زیاتر هاوكاری گەلی كوردستان و پێشمەرگە بكات كە باوەر پێكراوترین و كاریگەرترین هاوپەیمانی شەڕی دژ بەداعشە لەگەڵ ئەمریكا.