نانسی عەجرەم بوو بە دایکی سێ کچ

خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی نانسی عەجرەم، کچی سێیەمی هێنایەدنیاوە.

هەرچەندە تا ئێستا نانسی عەجرەم لە زاری خۆیەوە هیچ هەواڵێکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە نانسی شەوی رابردوو منداڵی سێیەمی لەدایکبووە، ناوی ناوە “لیا”، لە ئێستادا دایکی سێ کچە.

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی فادی هیشام  (ئیلا و میلا) ناوی دوو کچەکەی دیکەیەتی.

Back to top button