وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم كاری شۆفێری ته‌كسی له‌چین و توێژانه قه‌ده‌غه ده‌كات
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هره‌ێمی كوردستان كە واژۆی كەریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره ،شۆفێری تاکسی لە گشت ئەفسەر و کارمەندانی میلاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، رەگەزنامە، هاتووچۆ، پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگ) و كارمەندانی میلاكی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و گشت هێزە چەكدارەكان لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق قەدەغەکراوە.
به پێی بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ،كارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كاری شۆفێری تاكسیان لێ قەدەخە كراوە، بەڵام بۆ فەرمانبەرانی میلاكی شارستانی، بەتایبەت ئەوانەی پلەی وەزیفیان لە پلە ۷بەروو خوارە، ئەگەر رەزامەندی فەرمانگەكەیان هەبێت دەتوانن كاری شۆفێری تاكسی بكەن بەمەرجێک ساڵانە ئەو رەزامەندییە نوێبکرێتەوە.
له كۆتایی بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوەدراوە لە رۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە كە ۳۱ی۱ی۲۰۱۹ـیە كاری پێدەكرێت.
لە هەرێمی كورستاندا نزیكەی ۹۲هەزار تاكسی هەیە. د.سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا “كەمتەرخەمیەك لە رێكخستنی كاروباری تاكسییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و پرۆژەیەكەیش بۆ رێكخستنیان ئامادەكراوە”.