هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا ده‌كاته ئامانج

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا ئاشکرای کردووە هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به فڕۆكه یه‌كێك له پێگه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریای له ناوچه‌ی (سه‌كه‌ریه) له رۆژئاوای (ئه‌لبوكه‌مال)ی سه‌ر سنووری عێراق بۆردوومان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای سووریا ده‌ڵێت :” “فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتییی ئه‌مریكا، تۆپهاوێژێكی هێزه‌كانی سوپای سووریایان له ناوچه‌ی سه‌كه‌ریه كردووه‌ته ئامانج و بۆردومانه‌كه كاتژمێر ۱۱:۳۰ خوله‌كی شه‌وی رابردوو ئه‌نجام دراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو سه‌رباز بریندار بوون و تۆپهاوێژه‌كه‌ش تێكشكاوه”.
ئاژانسی هه‌واڵی “سانا”ـی سووریاش نوسیوویه‌تی: “گرووپێك چه‌كداری توندڕه‌و له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كه‌ی هاوپه‌یماناندا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر میحوه‌ری شارۆچكه‌ی باغووز و په‌لاماری خاڵێكی سه‌ربازییان داوه، به‌ڵام یه‌كه‌كانی سوپای سووریا هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه و زیاتر له نیوه‌ی چه‌كداره‌كان كوژراون و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون”.