پارێزگای دیاله‌ داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پۆلیسی عێراق

چەكدارانی داعش لە دیالە ھێرشیسان كردە سەر پۆلیسی عێراق و پۆلیسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای دیالە رایگەیاند:” لە ھێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر بازگەیەكی پۆلیسی پاسەوانی كێڵگە نەوتییەكان لە باكووری پارێزگاكە، پۆلیسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو”.

لەلایەكی دیكە لە دەوروبەری خانەقینی ھەوڵێكی چەكدارانی داعش بۆ ھێرشكردن شكستی پێھێنرا.

ئەمە لەكاتێكدایە لە ۱۰ی۱۲ی۲۰۱۷، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتی عێراق لە وتارێكدا كۆتایھاتنی داعشی لە عێراق راگەیاند، زیاتر لە ساڵێك بەسەر ئەو وادەیە تێدەپەڕێت، بەڵام ھێرش و تەقینەوەكانی داعش لەناوچە جیاجیاكانی عێراق بەردەامە.

Back to top button