عه‌لا مه‌شزوب به‌هۆی وتاری ڕه‌خنه ئامێزه‌وه تێرۆر كرا
وێبسایتی سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتێك عه‌لا مه‌شزوب” نووسه‌ر و چیرۆكنووس به پاسكیله‌كه‌ی خه‌ریكبووه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی، له ناوه‌ڕاستی كه‌ربه‌لا، چه‌كداران هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ری و ۱۳ گوڵـهیان لێداوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای نیوز، چالاكوانانی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نووسراوێكی مه‌شزووبیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ره‌خنه‌ی له شۆڕشی ئیسلامی ئێران و خومه‌ینی گرتبوو، كه به شۆڕشی كاسێت ناوده‌برێت.
چالاكوانان پوخته‌ی ره‌خنه‌كه‌ی مه‌شزووبیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باسی روحوڵڵا خومه‌ینی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵی ۱۹۷۹، كردووه و ده‌ڵێت: “بیرۆكه‌یه‌كی ته‌مومژاویم هه‌بوو له باره‌ی ئه‌و كۆڵانه‌ی خومه‌ینی لێی نیشته‌جێ بوو، كۆڵانێك بوو له‌سه‌ر شه‌قامێكی دوور و درێژ، ئه‌و پیاوه له عێراق له‌نێوان نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ماوه‌ی سێزده ساڵ مایه‌وه، دواتر چووه كوێت، به‌ڵام له‌وێ پێشوازی لێنه‌كرا، بۆیه بڕیاریدا بچێته پاریس، دوای ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی كاسێت و تۆماری ده‌نگی، شۆڕشه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران كرد، كه به (شۆڕشی كاسێت) ناوبراوه. دواتر ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی له دژی ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیرساند، كه پێشتر میوانداری كردبوو (مه‌به‌ستی عێراقه)”.
نوسین و وتار‌و ره‌خنه‌كانی عه‌لا مه‌شزوب” نووسه‌ر و چیرۆكنووس، هۆكار بوون بۆ تیرۆركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌یلیان بۆ گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌یه.
دكتۆر عه‌لا مه‌شزوب له‌دایكبووی ساڵی ۱۹٦۸ه و ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان زانكۆی به‌غدا ساڵی ۱۹۹۳-۱۹۹٤ه و له ۲۰۰۸-۲۰۰۹ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و له ۲۰۱۳-۲۰۱٤ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له هونه‌ره جوانه‌كان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌و نووسه‌ره چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌یه له‌وانه “مدن الهلاك – الشاهدان”، ۲۰۱٤ ، “فوضی الوطن”، ۲۰۱٤ ، “جریمة فی الفیس بوك”، ۲۰۱۵ ، “ا‌دم سامی – مور”، ۲۰۱۵.