یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نزیك ده‌بنه‌وه له رێكه‌وتنێكی نوێ
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ھەوڵی واژۆكردنی رێككەوتنامەیەكی نوێ لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی دەدات، لەبەرامبەردا كۆمەڵی ئیسلامی لە ئاستی بەرپرسانی باڵادا لاری نەبوونی خۆی بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنەكە دەربڕیووه.
سه‌ڵاح باپیر، كارگێڕی مەڵبەندی ۳‌ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند:” یه‌كێتی هه‌وڵ ئه‌دات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی نوێ واژۆ بكات و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیی هه‌رێم بكات “.
هاوكات كۆمەڵی ئیسلامی بۆ نزیكبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی لارییان نییە، بەڵام ئەوەی كە تا ئێستا بە تەواوی دیار نییە ئەوەیە كە رێێكەوتنی نێوان یەكێتی و كۆمەڵ چ كاریگەرییەك لەسەر پێكھێنانی حكوومەت درووست دەكات.
لای خۆیه‌وه شوان رابه‌ر، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی گووتی :” قسه‌ی له‌باره‌ی ریكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كراوه ،به‌ڵام تا ئێستا ھیچ شتێك یەكلا نەبوەتەوە، كەی بە فەرمی داوای رێێكەوتنیان لێكرا ئەوكات كۆمەڵ رای فەرمی خۆی دەردەبڕێت”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێتی چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبووه‌ته‌وه‌و پرسی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی نوێی خستووه‌ته به‌رباس و به‌رده‌ست به‌رپرسانی ئه‌و حزبه ،بەڵام ئەوەی بە شاراوەیی ھێشتیانەوە پرسی بە شداریكردن و نەكردنی كۆمەڵ بوو لە كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.