سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پێشنیار ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ

تۆماس هامربێرگ، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی سویدی رایگەیاند:” سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ماوەی ۱۲ ساڵی رابردوودا، ژیانی خۆی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە نیوان کورد و تورکیا، تەرخان کردووە و داوای مافی ژنان و کەمەنەتەوەکان، دەکات”.

جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی سویدی گوتیشی :” پێشنیارم کردووە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ۲۰۱۹ بدرێتە سەڵاحەدین دەمیرتاش، چونکە ”ئازایانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ئاشتی، هەوڵی داوە، هەرچەندە خراوەتە زیندانیشەوە“.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە مانگی ۱۱ـی ۲۰۱٦ بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی شاری ئێدیرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، زیندانی کراوە.

ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەم ناوی براوەکانی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکرا دەکرێت و لە مانگی کانوونی یەکەمیش لە رێوڕەسمێکی شایستەدا، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، خەڵاتەکە دابەش دەکرێت.

Back to top button