سلێمانی : ته‌نكه‌رێكی قیری شاره‌وانی سلێمانی له‌ بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود گرده‌گرێت

بەگوێرەی زانیارییەكانی خواكوڕك، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ۳ی شوباتی ۲۰۱۹ لەكاتی چاككردنی چاڵی و چۆڵی بەشێك لەشەقامی شەست مەتری لەشاری سلێمانی، كۆمپرێسەری تانكەرێكی شارەوانی سلێمانی كە قیری شلی تێدابووە، تەقیوەو بەهۆیەوە تانكەرەكە گڕیگرتووە.

یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی سلێمانی کە قیری شلی هەڵگرتبوو، لەکاتی کارکردن و پڕکردنەوەی ئەو چاڵانەی لەسەر شەقامەکان دروستبوون، کۆمپرێسەری تەقی و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاونیشتمانی بریندار بوون.

لەبارەی وردەکاری رووداوەکە عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی سلێمانی راگەیاند: “هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی کۆمپرێسەری ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بووە، کە سەرقاڵبوون بە چاککردنەوەی شەقامەکان”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی سلێمانی دەشڵێ: “بەهۆی تەقینەوەکە هەشت کەس بریندار بوونە، شەش لە بریندارەکان برینەکانیان سووک بووە و رەوانەی ماڵەوە کراون، دووانەکەی دیکەشیان لە نەخۆشخانە ماون و پێویستییان بە چارەسەرە، ئەوانیش حاڵیان باشەو رەنگە لە ماوەیەکی کورتی داهاتوودا رەوانەی ماڵەوە بکرێتەوە”.

سەبارەت بە زیانی ماددیش، عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی سلێمانی، گوتیشی “زیان بە دوو بۆ سێ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان کەوتووە”

Back to top button