كۆمهڵی ئیسلامی سهردانی پارتی دیموكراتی كوردستان دهكات
دوای ئهوهی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا ئهو بایكۆتهی لهسهر عهلی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی داینابوو، ههڵیبگرێت ،شاندێكی حیزبی بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی سكرتێری مهكتهبی سیاسی ، سەردانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد، كۆبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی هەردوو لایەن بووە، ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمهڵی ئیسلامی دەڵێت، بەم زووانە سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.
بیلال سلێمان، ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامی، ڕایگهیاند: “دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان باش بێت و خۆشحاڵیش بووین بە سەردانی پارتی بۆ لای كۆمەڵی ئیسلامی”.
ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامی گوتیشی: “ئێمە پێمان باشە لەگەڵ پارتیدا پەیوەندیمان پتەو و باش بێت و هیچ گرفتێكمان نەبێت، لە ماوەیەكی نزیكیشدا سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین و لەبارەی چەند پرسێكەوە گفتوگۆ دەكەین”.