بهڕیوبهری ئاسایشی دهۆك : كهس به نهێنی نهگیراوهو ههمووان به بریاری دادگا گیراون
بژار کۆرەمارکی بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆک ، له میانی گفتوگۆیهكی ڕۆژنامهوانی له دەنگی ئەمەریکا بهشی كوردی، ڕایگەیاند:” هیچ لەو دەستگیرکراوانەی گرتبونەوەکەی دهۆک و شیلادزێ تەسلیم بە میتی تورکیا نەکراوەو ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و پڕوپاگەندەیە “هەرگیز ڕێگە نادەین هیچ دەوڵەتو دەزگای تر دەستوەر بدەن لە لێکۆڵینەوەکان، ئەوە بۆ دروست کردنی پشێوییە، هەروەها ئەوە گاڵتەپێکردنە و بێ بەرپرسیارێتییە، ئێمە هیچ مامەڵەیەکمان لەگەڵ ئەو دەزگایەدا نییە”.
بهڕیوبهری ئاسایشی دهۆك ڕاشیگهیاند :” هەموو گیراوهكان بە ئەمری دادگا دەستگیر کراون، زانیاریمان هەبووە کە دەیانەوێ پشێوی بنێنەوەو ئەوەی لە شیلادزێ ڕویداوە لە دهۆکیش نائارامی بخەنەوە لەبەر ئەوە دەستگیرکراون، هەندێک لەوانە سەر بە لایەنی دەرەوەی هەرێمن و خەڵکی دهۆک نین و بۆ ئەو مەبەستە هاتوونەتە دهۆک”.
لهبارهی ڕومالكردنی روداوهكانی شیلادزێ لهلایهن كهناڵهكانی ڕاگهیاندنهوه ، بژار کۆرەمارکی بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆک دەڵێت :”رێگە دراوە، بەڵام میدیا کاری ئەوە نییە ببێت بە بەشێک لە هاندانی خەڵک، کەسیش بە نهێنی نەگیراوەو هەمووشیان براونەتە بەردەمی دادگاو لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا کراوە، لە دنیاشدا ئەگەر تۆ بچیتە سەر شوێنێک و بیسوتێنی و کاری تێکدەرانە بکەیت، دەبێت لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانە بکرێت کە ئەو کارانەیان کردووە.”