لەترسی وەستانی خوێندن بایكۆتی مامۆستایانی سلێمانی شكێنرا
خواكوڕك
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بینای ئەنجوومەنی پارێزگا كاتی دەوامی خوێندنی قوتابیانی راگەیاندن، رۆژی شەممەی 12ی 11ی دیاری كرد.
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رۆژی دەستپێكردنەوەی خوێندنی دەستنیشان كردوو، بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش بایكۆتی بە كاری حزبی زانی و گوتی لەو رۆژەیە هەركەسێك دەوام نەكات راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حزبەكەی دەكەین، ئاراستەی حزبەكەی دەكەینەوە.
هەروەها بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، كەسانی وا لەلێژنەی نارەزایەتی پەروەردە دان ئەگەر ناسنامەیان ئاشكرا بكەین، تووشی شۆك دەبن لە پلەی حزبی دا بۆیە ئەمە سیاسیەو ئەگەر بەردەوام بێت راستەوخۆ ئاراستەی حزبەكەیان دەبین.